(ABNA24.com) ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند، هێزەکانیان کۆنترۆڵی پێگەکانی حکومەتی لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە لە ناوچەی نەجران هەڵکەوتوو لە باشوری عەرەبستانیان کۆنترۆڵ کردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، سەرچاوەیەکی سەربازیی سەر بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند، چەند یەکەی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتە هەڵمەتێکی هێرشبەرانەی بەرفراوانیان ئەنجام دا لەدژ پێگەکانی هێزی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن لە ناوچەی "سدیس".
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند، ئەو هەڵمەتە پاکتاوکرانی بنکەو پێگە جۆراوجۆرەکان و زاڵبوون بەسەرئەوانی لێکەوتەوە. لەو هەڵمەتەدا هەروەها ژمارێک لە هێزەکانی حکومەتی لەکارکشاوە کوژران و بریندار بوون و بڕێکی زۆری چەکەمەنیش دەستی بەسەرداگیرا.
هەرلەوئاراستەدا، سەرچاوەیەکی دیکەی سەربازیی یەمەنی وتی کە هێزەکانی ئەنساروڵڵا پێشیان گرتووە بە پێشڕەویی و دزەی هێزەکانی سەر بە سوپای عوەرەبستان لە نەجران.
ئەوە لەکاتێکدایە کە تەلەفزیۆنی فەرمیی عەرەبستان لەڕاپۆرێکدا ئیدیعای کرد، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری عەرەبی، پێگە سەربازیەکانی ئەنساروڵڵا لە سەنعا بۆ وێنە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکەی کردۆتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە "یەحیا سەریع" وتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وێڕای لەقاودانی وردەزانیاریی هاوپێوەند بە دووهەم هەڵمەتی ئەو هێزانە لەدژ فڕۆکەخانەی "ئەبها" ی عەرەبستان، پێی داگرت؛ چالاکیی ئەو فڕۆکەخانە ڕاگیراوە.
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٤
News ID: 951731
ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند، هێزەکانیان کۆنترۆڵی پێگەکانی حکومەتی لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە لە ناوچەی نەجران هەڵکەوتوو لە باشوری عەرەبستانیان کۆنترۆڵ کردۆتەوە.